میسال ئالوسی: گرووپە تیرۆریستانەكان مەزارە پیرۆزەكانی شیعە دەتەقێننەوە

میسال ئالوسی:  گرووپە تیرۆریستانەكان مەزارە پیرۆزەكانی شیعە دەتەقێننەوە


سەرکردەیەکی باڵای عێراقی هۆشداریی لە تەقاندنەوەی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە بۆ راکێشانی عێراق بۆ ناو ململانێکان، دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19-6-2019، میسال ئالوسی، سەرکردەیەکی عێراقی و سەرۆکی پارتی ئوممە داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە سیستەمی بەرگریی مووشەکی لە دەوروبەری مەزارەکانی نەجەف، کەربەلا، بەغدا و سامەڕا دەکات.

میسال ئالوسی لە هۆشدارییەکەیدا، مەترسیی خۆی لە تەقاندنەوەی ئەو مەزارانە لەلایەن ”گرووپە تیرۆریستییەکان و میلیشیاکان“ نیشان داوە.

ئالوسی پێی وایە ئەو گرووپ و میلیشیایانە ئامانجیان بەکارهێنانی هاووڵاتییانی عێراقە وەک قەڵغانی مرۆیی لە بەرامبەر گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئێران و رایگەیاندووە، ئەوەی لەسەر ئەو بووە کردوویەتی و حکوومەتی لێ ئاگادار کردووەتەوە.










باسنيوز
Top