راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان

 راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان


ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێک لەبارەی پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان بڵاو دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووه، ئەمیندارێتییەکە رەتی دەکاتەوە هیچ لیستێک بۆ کاندیدانی پۆستە باڵاکان ئامادە کرابێت و ئەو ناوانەی باس دەکرێن، راستی نین.

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە دیاریکردنی وەزیرەکان بەپێی توانا و پاکیی کەسەکان دەکاتەوە و لێژنەیەکیش بۆ ئەو مەبەستە پێک هاتووە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، درەنگانی شەوی چوارشەممە 24/10/2018 لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و 14 وەزیر لە کابینەکەی متمانەیان وەرگرت و هەشت وەزیریش بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، متمانەیان پێ نەدرا.

بەپێی تەوافوقی لایەنە سیاسییە کوردستانی و عێراقییەکان، وەزارەتی ناوخۆ پشکی شیعەکانە، وەزارەتی بەرگری پشکی سوننەکانە و لەنێوان وەزارەتەکانی دەرەوە و داراییدا، یەکێکیان بۆ کوردە.









باسنيوز
Top