لیژنەی یاسایی: پشووی پەرلەمان کاریگەریی لەسەر دەنگدان بە کابینەی نوێی حکوومەت نابێت
بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "مەسروور بارزانی ٢٥ ڕۆژی دیکەی لەبەردەستە بۆ ئەوەی کابینەی نوێ ئامادە بکات و ڕێککەوتن ھەیە و بەزوویی و بە کەمتر لە مانگێک دەتوانێت حکوومەتی نوێ ئامادە بکات و ئەگەر تاوەکو سەری مانگیش نەیتوانی کابینە ئامادە بکات و، ئەگەر پەرلەمانیش بکەوێتە ناو پشووی ھاوینەوە کێشە نابێت."
بژار کۆچەر گوتیشی: "سەری مانگی داھاتوو پەرلەمان دەکەوێتە ناو پشووی ھاوینە و ھەرکاتێک کابینەی نوێ ئامادە بوو سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕۆژێک بۆ کۆبوونەوە دیاری دەکات و بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر حکوومەت بدات و پەسەندی بکات، بۆیە ھیچ کێشەیەک نابێت، چونکە مەسروور بارزانی ٢٥ ڕۆژی دیکەی لەبەردەستدایە."
kdp -
