ئابووریناسێك: یەکتیمی و تەبایی لە کابینەی دابێ کاریگەری لەسەر گەشەکردنی ئابووری دەبێ
دكتۆر ئه‌رشه‌د ته‌ها ئابووریناس و مامۆستای زانكۆ به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت له ڕووی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه جێگای دلخۆشیه، ته‌بایی و یه‌ك تیم كاركردنی پارته به‌شداربووه‌كان واده‌كات كه متمانه بۆ كۆمپانیاكان بگه‌رێته‌وه ودووباره ده‌ست به كاربكه‌نه‌وه به تایبه‌ت كۆمپانیا بیانیه‌كان. به‌مجۆره‌ش له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو حكوومه‌ت ده‌توانێت چه‌ندین هه‌لیكاری تازه بۆ لاوان دروست بكات.
ئه‌م ئابووریناسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به سه‌قامگیری ناوخۆیی ده‌توانرێت په‌ره به بازرگانی و پیشه‌سازی و كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت به‌مجۆره‌ش ئابووری كوردستان هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌بێت و له ده‌ست یه‌ك كه‌رتی رزگاری ده‌بێت كه له ئێستادا زیاتر پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت
ئه‌رشه‌د ته‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوشێوه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریش كه‌رتی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریش به‌ستراوه‌ته‌وه به ته‌بای ناوخۆی و گه‌شه‌ی به‌رده‌وام بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م قۆناغه به‌مشێوه‌یه بێت و خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش به هاونیشتیمانیان بكرێت .
kdp -
