کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بزووتنەوەی گۆڕان دەستی پێ کرد

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بزووتنەوەی گۆڕان دەستی پێ کرد
کەمێک لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان.

دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ لای هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری، گەیشتنە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی.

سەردانەکەی مەسرور بارزانی بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەرنامەی کاری کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سیڤیی کاندیدەکانی لایەنەکانە بۆ وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت.










باسنيوز
Top