پەکەکە زیان بە گەشتیاریی کوردستان دەگەیەنێت

پەکەکە زیان بە گەشتیاریی کوردستان دەگەیەنێت
بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان نیگەرانە لەو رەوشەی لە سنووری کوردستان ھەیە، بەھۆی شەری نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیاوە و رایدەگەیەنێت، خەڵک ناتوانن بچنە سەر ماڵ و شوێنی خۆیان ئەوەش کاریگەری لەسەر گەشتیار و نائارامی ناوچەکە کردووە.

نادر روستی، بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان رايگەیاند، بەداخەوە لە دەرئەنجامی شەڕی پەکەکە و تورکیا لە خاکی باشووری کوردستان، ”لە کۆمەڵێک شوێن گرفتمان بۆ دروست بووە، کە ناتوانرێت بناسێنرێت و ناتوانین خزمەتگوزاری بۆ ببەین“.

نادر روستی هەروەها رایگەیاند، بەهۆی بوونی پەکەکە لەو ناوچانە، گەشتیاری بیانی ناوێرن سەردانی بکەن.

یەکێکی دیکە لە گرفتەکان، هەروەک روستی رایگەیاند، سەرمایەدار و وەبەرهێنەران ناتوانن پرۆژەی گەشتیاری لەو ناوچە سنووریانە دروست بکەن و ئەوەش زیانی بۆ گەشتیاریی و داهاتی کوردستان دەبێت.









باسنيوز
Top