ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک: ئەگەر دادگا لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکات، گەندەڵیی گەورەتری ڕاکان جبووری ئاشکرا دەبێت.

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک: ئەگەر دادگا لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکات، گەندەڵیی گەورەتری ڕاکان جبووری ئاشکرا دەبێت.
دادگای کەرکووک و بەتۆمەتی بەهەدەردانی سەدان ملیۆن دینار بە ناوی خواردنەوە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕاکان جبووری لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە دەرکردووە.



لەمبارەیەوە جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند: بەکارھێنانی پارە و داھاتی گشتی لەلایەن ڕاکان جبوورییەوە شتێکی حاشاھەڵنەگرە، بەڵام یاسا سنوورێکی بۆ بەکارھێنانی داھاتی گشتی دیاری کردووە و ئەوەشی لێرەدا دەبینرێت، زیادەڕۆیەکی زۆرە و گومان لە گەندەڵییەکی گەورە دەکات“.



ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەوان وەک ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ”درکمان بەوە کردووە کە گەندەڵی بوونی ھەیە و بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە، ڕاکان جبووری لە گەندەڵییەوە گلاوە“.








باسنیوز
Top