بەھۆی كەمی ئاو بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان دەستی لەكاركێشایەوە

بەھۆی كەمی ئاو بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان دەستی لەكاركێشایەوە
بەهۆی ناڕەزایی زۆری هاووڵاتیان لەکەمی ئاو لەوەرزی هاویندا بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان ئەكبەر مەحمود دەستی لەکارکێشایەوە.

لەوبارەیەوە ناسیح مەلا حەسەن، قایمقامی دەربەندیخان بە کوردستان24ی رایگەیاند "بەهۆی قەیرانی دارایی لە چەند ساڵی رابردوو نەتوانراوە پڕۆژەی نوێی فلتەری ئاوی دەربەندیخان بە زووی تەواو بکرێت و بەهۆی کۆنی پڕۆژەکانی ئاوی دەربەندیخان کە لەئاست پڕکردنەوەی داخوازی هاووڵاتیان نەبووە، ئەمەش هۆکار بووە بۆ دەست لەکارکێشانەوەی بەرپرسی فەرمانگەکە".

گوتیشی: "بەهۆی دڵسۆزی ئەكبەر مەحمود وەک لێپرسراوی ئاوی دەربەندیخان لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بە هەموو لایەک هەوڵماندا کە بەردەوام بێت لە ئەرکەکەی، بەڵام دواجار لەسەر داخوازی خۆی داوای دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کرا".


k24 -
Top