ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر 48 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، لە راگەیەندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاشكرای ده‌كات، شه‌وی 15ی حوزه‌یرانی 2019، مادده هۆشبه‌ره‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و پێشوه‌خته‌ش زانیاری‌یان له باره‌یه‌وه هه‌بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دوای بەدواداچوونێکی زۆر و رووبەرووبوونەوە لە نزیك شارۆچکەی حاجی ئۆمەران، توانیان دەست بەسەر بڕی 48 کیلۆ 700 سەد گرام ماددەی هۆشبەردا بگرن كه لە جۆری هێرۆیینه.
k24 -
