سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەجمەدین کەریم کۆ بووەوە
پاش ئەوەی هەواڵی دەستگیرکرانی نەجمەدین کەریم پارێزگاری شەرعیی کەرکووک لە ئوردون بڵاو کرایەوە، شەوی شەممە 15-6-2019، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە، گەیشتەوە ھەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی نەجمەدین کەریم لە لێدوانێکدا هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رای گەیاند، ئەو هەواڵانەی باسیان لە دەستگیرکردنی لە لوبنان دەکرد، دوور بوون لە راستییەوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها رای گەیاند، نەجمەدین کەریم لە نووسینگەی تایبەتیی خۆی لە هەولێر سەرقاڵی بەڕێکردنی کاری رۆژانەی خۆیەتی.
باسنيوز
