بە گوللەی تاپڕ ھێرش دەکرێتە سەر کرێکارێکی ڕانیە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 16/6/2019، بەھۆی دەمەقاڵێوە، شۆفێرێک و کارمەندێکی پاککەرەوەی کۆمپانیای گاریکس دەبێتە شەڕیان، شۆفێرەکە گوللەیەکی تاپڕ بە کارمەندەکەوە دەنێت و برینداری دەکات.
ئێستاش بەھۆی ڕێژەی زۆریی برینکەیەوە، کرێکارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، پۆلیسی ڕاپەڕین پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رٍووداوەکە کردووەتەوە.
باسنيوز
