بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەرامبەر هەرێم بە سیاسی کراوە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەرامبەر هەرێم بە سیاسی کراوە
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە بە سیاسی کراوە.

د. عەبدولڕەحیم عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕايگەیاند: "ئێمە ۹۳۳ هەزار تۆن بەرهەمان هەیە، بەڵام حکوومەتی عێراق ۱۱٫۵٪ی بەرهەممان لێ وەردەگرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنیا دیبەگە 407 هەزار تۆنی لێ وەردەگیرێت لەبەر ئەوەی ناوچەیەکە لە سنووری مادەی 140ە و سەر بە هەرێمی کوردستان نییە".

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات: "هەموو هەرێمی کوردستان تەنیا ۳٤۰ هەزاری تۆن دەغڵودان بۆ دانراوە کە لێی وەربگیرێت".

ئەوەشی خستە ڕوو: "پێشتر جووتیاران لە ڕێگای مووسڵ و کەرکووکەوە دەغڵە ماوەەکانی خۆیان تەحویل دەکرد، بەڵام ئێستا عێراق ڕێگای پارێزگاکانیشی داخستووە و جووتیاران لەو ڕووەشەوە زەرەرمەند دەبن هەموو ئەمانەش کارێکی سیاسییە و لەدژی کوردستانە و بۆ چەوسانەوەی جووتیارانی کوردە.

سەبارەت بەوەی ئایا حکوومەتی هەرێم خۆی بەرنامەی بۆ وەرگرتنی دەغڵودانی جووتیاران هەیە؟ د. عەبدولڕحیم عومەر دەڵێت: "ئەو بەرنامەیە پێویستی بە بودجەیەکی تایبەتە و ئەوەی من ئاگادار بم ئەو بودجەیەش تەرخان نەکراوە".










باسنيوز
Top