لە گەرمیان چوار کەس بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ بوونە قوربانی
ئەمڕۆ یەکشەممە 16/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، کە بەیانیی ئەمڕۆ، بەھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیکاب و کیا، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
باس لەوەش کراوە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین و لە نزیک گوندی مێخاس ڕووی داوە، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
باسنيوز
