فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌مه‌ریکا له‌رێگای جیاوازه پەیامی پشتیوانی بۆ کوردستان ناردووه
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پهیوهندییەکانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رايگه‌یاند، هه‌رێمی کوردستان توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی دیاری بکات له‌ناوچه‌یه‌کی پرلهکێشه و ناسه‌قامگیر بۆیه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیان له‌و کابینهکرد بۆپتهوکردنی سه‌قامگیری سیاسی له هه‌رێمی کوردستان.
فەلاح مستەفا هەروەها رایگەیاند، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەریمی کوردستان و ئەو قۆناغەی ئێستا ”ده‌ستپێکی قۆناغی تازه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی“.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پهیوهندییەکانی ده‌ره‌وه ئاماژەی بە پیرۆزبایی وەزیری دەرەوەی ئەمرریکا و یەکەم سەردانی ماسیۆ توولهر، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و رایگەیاند، ئەمریکا له‌ئاستی جیاواز پابه‌ندبوونی خۆی به‌هاوبه‌شی لەگەڵ کوردستان ده‌ربریووه و جەختی لە پشتیوانی بۆ کوردستان کردووه‌ته‌وه.
باسنيوز
