پارێزگاری شەرعیی کەرکووک، گەڕایەوە پایتەختی هەرێمی کوردستان.
شەوی شەممە 15-6-2019، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە، گەیشتەوە ھەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی نەجمەدین کەریم لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز)، هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باسیان لە دەستگیرکردنی لە لوبنان دەکرد، دوور بوون لە راستییەوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاند، نەجمەدین کەریم لە نووسینگەی تایبەتیی خۆی لە هەولێر سەرقاڵی بەرێکردنی کاری رۆژانەی خۆیەتی.
