كار بۆ فراوانكردنی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان ده‌كرێت
وه‌هاب ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌ڵه‌بجه ناوچه‌ی گه‌شتیاریی جۆراوجۆری زۆر تێدایه و دەکرێ وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی تێدا بكرێت كه له وه‌رزه‌كانی هاوین و زستان و پایز و به‌هاردا به‌رده‌وام گه‌شتیار ڕوی تێ بكه‌ن".
جگه له وه‌رزی به‌هار و هاوین، به‌هۆی جوانیی سروشت و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییەکەیانەوە لە وه‌رزه‌كانی پایز و زستانیشدا گه‌شتیاران ڕوو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان ده‌كه‌ن.
وه‌هاب ئه‌مین گوتی: "ئێمه له هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان ناوچه‌ی گه‌شتیاریی ته‌ندروستی و شوێنه‌واری و هونه‌ری و وه‌رزشی و سه‌یرانگا و چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتیاریی ترمان هه‌یه، ده‌کرێ وه‌به‌رهێنانی گه‌وره له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانماندا بكه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه گوتی: "له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان جێبەجێ کراون و بۆ ساڵی 2019ش بۆ زیاتر گرنگیدان به ناوچه گه‌شتیارییه‌كان چه‌ندین پڕۆژه‌ی ترمان بۆ سه‌رووی خۆمان به‌رز كردووه‌ته‌وه."
به‌رپرسه‌كه‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: "له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێن و ده‌وڵه‌مه‌ندانی هه‌ڵه‌بجه و كوردستان قسه‌مان كردووه، کە بێن پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و ئێمەش ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییەکیانین".
ساڵانه به ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان ده‌كەن، وه‌هاب ئه‌مین ده‌ڵێ: "ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر ڕوو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان ده‌كەن و، بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان 40 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان كردووه".
ناوبراو گوتی: "داوا له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه بكرێتە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار تاوه‌كو زیاتر بتوانین كاره‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین."
kdp -
