لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 25 تەن دۆشاوی تەماتە گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 25 تەن دۆشاوی تەماتە گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەڕاندنەوەی بڕی زیاتر لە 25 تەن دۆشاوی تەماتەی بۆ وڵاتی ئێران ڕاگەیاند.

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکدا تێیدا ڕوونی کردووەتەوە، ڕۆژی شەممە 15/6/2019، هه‌ڵساین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی یەک بار هەڵگر بە بڕی 25 تەن 100 کیلۆگرام لە دۆشاوی تەماتەی شکیب.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە دۆشاوەکە لەلایەن لێژنەی هۆبەی نمونەی خۆراک پشکنینی بۆ کرا، بەڵام لە پشکنینی تاقیگە دەرنەچوو، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگاوە دۆشاوەکە گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.










باسنيوز
Top