پله به‌رزكردنه‌وه له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێ كرد
لیوا بابه‌كر فه‌قێ، به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتی: "له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و رێنماییانه‌ی ده‌رچووه پله به‌رزكردنه‌وه ده‌ستی پێكرد، چونكه له‌دوای شه‌ری داعش هه‌موو پلهبهرزكردنهوهیەک راوه‌ستا به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه، به‌ڵام ئێستا پله‌كانی 2016 و 2017 ده‌ستی پێكردووه كه به‌پێی رێنمایی پایه‌كان پله‌كان به‌رزده‌كرێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مافی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازیی ده‌روات له قۆناغی یه‌كه‌م ساڵه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی 2016 و 2017 ده‌ستی پێكردووه دوای ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش 2018 ده‌گرێته‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه ده‌یان گرێته‌وه، گوتی: "له سەربازی یەکەم ساڵێك بۆ دووساڵه، ئەفسەر سێ ساڵه، رائید چوار ساڵه، عه‌مید شه‌ش ساڵه كه به‌پێی خشته بۆیان دیاری كراوه".
باسنيوز
