کەس و کاری ئەنفالکراون داوای خزمەتی زیاتر لە کابینەی نوێی حکوومەت دەکەن
ھەروەھا، تاقانەیەكی ئەنفالی گەرمیان دەڵێ چاومان لە كابینەی نوێیە خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەش بە ناوچەكەمان بكات.
حەسەن عەلی، تاقانەیەکی ئەنفال، داوایەک ئاراستەی کابینەی نوێ و مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت: " چۆن لە ئەرکەکەی ئێستای سەرکەوتوو بوو، چۆن توانی لە جەنگی داعش رۆڵی گەورە بگێڕێت، داوا دەکەین، کاک مەسرور خزمەتکردنی کەسووکارانی ئەنفال لە کارە سەرەکییەکانی بێت".
گوندی ئۆمەربل سەر بە ناحیەی سەرقەڵایە کە دەکەوێتە باکوری قەزای کفری لەدەڤەری گەرمیان، لە شاڵاوی ئەنفالی ساڵی 1988، 249 ھاووڵاتی بێتاوانی ئەم گوندە ئەنفال کران.
K24
