کەرکووک.. ئەفسەرێک بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر کچێک دەستگیر کرا

کەرکووک.. ئەفسەرێک بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر کچێک دەستگیر کرا
پۆلیسی کەرکووک ئەفەسەرێکی دەسگیر کردووە کە ھەفتەی رابردوو کچێکی رفاندبوو و لە نێو ئوتۆمبیلێکی حکوومی دەستدرێژیی سێکسی کردبووە سەری.

ھەفتەی رابردوو لە شاری کەرکووک کچێکی ھەرزەکار رفێندرا و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بێسەروشوێن بوو، دواتر پۆلیسی کەرکووک تۆمەتبارێکی دەسگیر کرد کە پلەی ئەفسەری باڵایە لە پۆلیسی کەرکووک.

پۆلیسی کەرکووک دانپێدانانی ئەفسەرەکەی ئاشکرا کردووە کە دانی بە رفاندنی کچەکەدا ناوە و دواتر لەنێو ئۆتۆمبیلی پۆلیسدا دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەری.


ئە ئەفسەرە بە مادەی ٣٦٩ یاسای سزادنی عێراقی سزا دراوە.










باسنيوز
Top