بکوژی کچەکەی پشدەر خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

بکوژی کچەکەی پشدەر خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد دوای ئەوەی دوێنێ لە ئەنجامی شەڕە تەقەی نێوان دوو بنەماڵە کچێک گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ بکوژی کچەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.



شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 2019.6.13 لە شارەدێی "ھەڵشۆ"ی سنووری پشدەر، بەھۆی کێشەی زەوی و زار شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە دروست بوو و بەو ھۆیەوە کچێک گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ بکوژی کچەکە خۆی ڕادەستی ھێزە ئەمنییەکانی پشدەر کردووە.



گوتیشی، بەپێی گوتەی بکوژەکە، لەکاتی تەقەکردن لە ماڵی مامی ئەو کچە کە ئامۆزای خۆی بووە دوو فیشەکی بەر کەوتووە و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەست داوە.



گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەش کرد ئێستا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی بەند کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێکردوە، ھاوکات کێشەکەش کۆنتڕۆڵ کراوە.










باسنیوز
Top