لە كەركووك ھاووڵاتییەك كوژرا

 لە كەركووك ھاووڵاتییەك كوژرا
لە كەركووك رایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی نەسری کەرکووک، تەقە لە هاووڵاتییەک كرا و دەست بەجێ گیانی لە دەست دا".

عەقید هەڤاڵ بەرزنجی، بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی عروبە، گوت: "تەقەکەرەکان دوو کەس بوون، لەسەر شەقامی سەرەکیی حەی نەسر تەقەیان لەو هاووڵاتییە عەرەبە کردووە و پاش ئەوەی کوشتوویانە، هەڵاتوون".

گوتیشی: "ئێستا لە شوێنی رووداوەکەین، لێکوڵینەوەمان دەست پێ کردووە، هێشتا هیچمان بۆ روون نەبووەتەوە و کەسیش دەستگیر نەکراوە".

بە وتەی عەقید هەڤاڵ: "تەرمی كوژراوەكە لە پزیشكی دادیی كەركووكە و ناوی حەمید عەوادە و لە نەتەوەی عەرەبە".
k24-
Top