عەلی خەلیل: داعش لە مووسڵ خۆی ڕێک خستووەتەوە
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، عەلی خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دۆخی ئەمنیی شاری موسڵ زۆر زۆر خراپە، ئەمەش ھەمووی بەھۆی ئەوەیە کە چەندین جۆرە ھێز لە مووسڵ ھەیە، لەوانە چەندین گرووپی حەشدی شەعبی و چەندین گرووپی حەشدی وەتەنی و ھەواڵگری و پۆلیسی ناوخۆیی و پۆلیس ئیتیحادی و ھیچ ھەماھەنگییەک لە نێوانیاندا نییە."
عەلی خەلیل گوتیشی: "لە مووسڵ ھیچ لانێک نییە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی داعش بێتەوە، ھەربۆیە شانەی نوستووی داعش وەخۆ کەوتوونەتەوە و بە ئارەزووی خۆیان لەناو موسڵ کاری خۆیان دەکەن و جارێکی دیکە خۆیان ڕێک دەخەنەوە و چەندین تەقینەوەیان کردووە و ئەوەش بووەتە مەترسییەکی جددی بۆ سەر مووسڵ."
kdp-
