لە پێنجوێن 18 تۆمەتبار دەستگیر کران

لە پێنجوێن 18 تۆمەتبار دەستگیر کران
لەچەند چالاکییەکی جیاجیای بنکەکانی سەر بە بەشی پۆلیسی پێنجوێن، 18 کەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی چەند تاوانێکی جۆراوجۆر دەستگیر کران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، 18 کەس لە پێنجوێن بەتۆمەتی ئەنجامدانی چەند تاوانێکی جۆراوجۆر دەستگیر کراون، کە بەشێکیان بەم شێوەیەیە:

- دوان لە تۆمەتبارەکان بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ کوشتن و بەپێی ماددەی (405/31) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرک راون.

- دوان لە تۆمەتبارەکانی دیکە بەتاوانی ئەنجامدانی دزیکردن بەپێی ماددەکانی 446 و 450 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون.

- یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەتاوانی ساختەکاریی و بەپێی ماددەی 281 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون.

- ھەروەھا تۆمەتبارەکانی دیکە بەپێی چەند ماددەیەکی دیکە لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون.










باسنيوز
Top