حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیایەکی ئەڵمانی هه‌لی كار بۆ بێکاران دابین دەکەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/6/2019، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، دیار حه‌مید، نوێنه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كاری سلێمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: "به‌رنامه و پلانێكی فراوان له نێوان وه‌زاره‌تی كار و رێكخراوی (GIZ)ی ئه‌ڵمانی دارێژراوه بۆ ئه‌وه‌ی له سنوری پارێزگای سلێمانی به ته‌واوی شار‌و شارۆچكهنهوه ناوی ئه‌و كه‌سانه تۆمار بكرێت كه بێكارن به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌وه، به خوێنه‌وار و نهخوێندەوارهوه، به مه‌رجێك ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 60 ساڵیدا بێت و فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت".
گوتیشی: "له رۆژی پێنجشه‌ممه 13/6/2019ـەوه له سنوری شاری سلێمانی ناو تۆماركردن ده‌ست پێده‌كات و رۆژی 13 و 16ی مانگ له ناو ته‌لاری هونه‌ر ده‌بێت و رۆژانی 17،18،19،20 ناونوسین له ناو پاركی ئازادی ده‌بێت، لایەنی ئەمنی و دابینكردنی شوێنیش بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەكە لەو چەند رۆژەدا لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دابین كراوە".
بەرپرسەکەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئەوەشی خستە ڕوو، كه دوای تۆماركردنی ناوه‌كان به‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری وردبینی ته‌واویان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و رێكخراوی (GIZ)ه و پارێزگاكانه‌وه بۆ ده‌كرێت و دواتر هه‌وڵ ده‌درێت هه‌لی كار بۆ ئه‌و بێكارانه بدۆزرێته‌وه و هه‌لی كاریان بۆ دابین بكرێت.
ئاماژەشی بەوەدا، كه تۆماركردن بێ به‌رامبه‌ره و بۆ هاووڵاتییانی ناو شاری سلێمانییه، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری سلێمانی نه‌یانتوانیوه له كاتی خۆیدا به‌هۆی نه‌خۆشی و گه‌شته‌وه ناویان تۆمار بكه‌ن، ده‌توانن له‌گه‌ڵ بێكارانی سلێمانیدا ناویان تۆمار بكه‌ن، هه‌ركه‌سێكیش دووباره ناوی تۆمار بكات راسته‌وخۆ هه‌ردوو ناوه‌كه له سیستمه‌كه لاده‌برێت.
باسنيوز
