له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ناردنی نه‌وت بۆ به‌غدا راپۆرتێك ده‌درێته په‌رله‌مانی عێراق
شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رايگه‌یاند: "دوای كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و كۆمپانیا سۆمۆ، لێژنه‌كه‌مان راپۆرتێكی له‌سه‌ر یاسای بوودجه‌ی 2019 ئاماده‌كردووه و بریاره له‌په‌رله‌مان بخوێنرێته‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت چه‌ند په‌رله‌مانتارێك داوای روونكردنه‌وه‌یان كردووه".
گوتیشی: "چاوه‌روانین راپۆرتی لێژنه‌ی دارایی بخوێنرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق رۆژی شەممه‌ی داهاتوو بیخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو، پێش جه‌ژنی جەژنی رەمەزان وه‌زیری دارایی و بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆش هاتنه په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌ی زۆریان له‌سه‌ر پرسی ڕادەستکردنی بڕی 250 هەزارار به‌رمیل نه‌وتی كوردستان بۆ سۆمۆ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان دا و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه.
باسنيوز
