بڕیارێکی نوێ لەبارەی ھێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێرئاوکەوتوو دەدرێت

بڕیارێکی نوێ لەبارەی ھێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێرئاوکەوتوو دەدرێت
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاککراوی دەرکرد، بڕیاریش دراوە ھەرکەسێک ئۆتۆمبێلی لێدراو و یان ژێرئاوکەوتوو بھێنێتە ھەرێمی کوردستان، بە 50 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

بەگوێرەی نووسراوێکی کۆمەڵگەی گومرگی باشماخ، وەزارەتی ناوخۆ بە بڕی 50 ملیۆن دینار سزای ئەو کۆمپانیایانە دەدات، کە سەرپێچی لە ڕێنماییەکاندا دەکەن و ئۆتۆمبێلی لێدراو، یان ژێرئاوکەوتوو دەھێننە نێو ھەرێمی کوردستان.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، وەرگرتنی بەڵێننامە لە کۆمپانیاکانی ھێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو کەسانەی کە مۆڵەتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلیان ھەیە و سزادانیان بە بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ ھەر کەسێک کە ئۆتۆمبێلێک ھاوردە بکرات، کە دەرکەوت ژێرئاو کەوتووە، یان چاککراوەتەوە، یان لێدراوە".











باسنيوز
Top