لە دھۆک قوتابییەک بریندار کرا

لە دھۆک قوتابییەک بریندار کرا
تەقە لە قوتابخانەیەکی دھۆک کرا و قوتابییەکی قوتابخانەکەش بە گوللە بریندار کرا.

لەمبارەیەوە پۆلیسی دھۆک لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە پەیجی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/6/2019، بەھۆی کێشەیەکی دوژمنداری و لەبەردەم دەرگای قوتابخانەی (مێردین) لە گەڕەکی سەرھەڵدان تەقە لە قوتابییەکی دەرەکی کرا، کە تەمەنی 38 ساڵە، قوتابییەکەش بە سووکی بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکان، ئێستا باری تەندروستیی ئەو قوتابییەی کە بریندار کراوە، کۆنتڕۆڵ کراوە و لە نەخۆشخانەیە.










باسنيوز
Top