پارتی کاندیدەکانی بۆ وەزارەتەکان یەکلایی دەکاتەوە
بەختیار حەیدەر، بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی پارتی ڕايگەیاند: ”لە سەرەتاوە پارتی ئامادەکاری کردووە و بڕیار لەناو پارتیدا مەرکەزییە، بۆیە بەزووترین کات پارتی ئامادەیە بۆ ئەوەی ناوی وەزیرەکان پێشکەش بکات کە بەشێکیان بەپێی پسپۆڕی و بەشێکیشیان بەپێی ئەزموون پێشکەش دەکرێن“.
ڕوونیشی کردەوە کە لە کۆتاییدا دەبێت سەرۆک بارزانی ڕەزامەندی لەسەر ناوەکان هەبێت. گوتیشی: ”لایەنی بەشداربوو لە پرۆسەکە پەراوێز ناخرێن، سکرتیری پەرلەمان بۆ تورکمان بووە، پێکھاتەکانی دیکەش پشکیان دەبێت بۆ ئەوەی پۆستی دیکە بدرێت بە تورکمان، ئەوە لێژنەی تایبەت بڕیاری لێ دەدات“.
دوێنێ سێشەممە ١٢ی ٦ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بە مەرسوومێکی هەرێمی، بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕاسپێردرا و لە ماوەی مانگێکدا پێویستە کابینە وەزارییەکەی پێک بهێنێت.
باسنيوز
