لە کەرکووک دەستڕێژی گوللە لە کەسێک کرا و کوژرا
نیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە 13/6/2019، لە گەرەکی (عرووبە)ی کەرکووک لەلایەن دوو چەکدارەوە دەستڕێژی گوللە لە کەسێک کرا و کوژرا، ئەو کەسەی کوژراوە بە ڕەگەز عەرەبە".
دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کرد و تەرمی کوژراوەکەش لە پزیشکی دادوەرییە لە کەرکووک.
باسنيوز
