ئاگرێکی گەورە مەترسیی لەسەر رێگای هەولێر- خەبات دروست دەکات

ئاگرێکی گەورە مەترسیی لەسەر رێگای هەولێر- خەبات دروست دەکات


ئاگرێکی گەورە لە پووش و پەڵاشی سەر رێگای هەولێر - خەبات کەوتووەتەوە و مەترسیی لەسەر رێگاکە دروست کردووە.

ئاگرەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-6-2019، لە پاشماوەی دوورینەوەی دەغڵودان کەوتووەتەوە و ترس هەیە زیاتر بڵاو ببێتەوە و بگاتە ئەو شوێنانەی دەغڵودانەکانیان دروێنە نەکراوە.

جگە لەو مەترسییە، ئاگرەکە بەرەو هەواری ژمارەیەک ماڵی مەڕداری کۆچەریی عەرەب لەنێوان هەردوو شارەدێی جدیدە و کۆمەڵگای تۆبزاوە لەسەر رێگای هەولێر - خەبات.
Top