سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه بۆ كاروباری كه‌نداو كۆبوونه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/6/2019 نێچیرڤان بارزانی, سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ثامر ئه‌لسه‌بهان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه بۆ كاروباری كه‌نداو كۆبووه‌وه، كه بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی یاسایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌ولێری كردبوو.
له دیداره‌كه‌دا ئه‌لسه‌بهان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كار و ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی و به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردندا كرد و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی دێرینی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی سعوودیه كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سعوودییه‌یان له بواره جیاوازه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك تاوتوێ كرد، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و سعوودیه‌دا بێت.
k24-
