باشیك.. بۆ كۆژاندنه‌وه‌ی ئاگری گه‌نمه‌كه‌ی چوو.. خۆشی سووتا
پاش نیوەروی ئەمرو بە ھوکارێکی نادیار لە سنوری ناحیەی باشیك ئاگر له گەنمی جوتیارانی 3 گوندی کوردی شەبەك بە ناوی گوندەکانی (دەراویش و عومەر قامچی و باینبوخ) به‌ربوو و تەواوی گەنمەکەیان سووتا.
ئەمیر حەسەن، كه ھاولاتیێکی دانیشوی یەکێك لەو گوندانەیە دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕو دوای بە ھوکارێکی نادیار ئاگر لە گەنمی گوندەکانیان بەربوو، لەبەر نەبوونی ئامێر و ئوتومبێلی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە بو ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمێر بەردەوامی بوو و لە ئەنجامدا گەنمی جوتیارانی 3 گوند بەتەواوی سووتا.
هه‌روه‌ها گوتی: بە گوێره‌ی ئاماری بەردەستیان، گەنمە سووتاوەکە زیاتر لە حەوت ھەزار دونم بووە و كه‌سێكیش (عەلی حەسەن)ی تەمەن ٣٥ ساڵه كه خێزاندار بووە و خاوەنی 3 منداڵە گیانی له‌ده‌ستداوه و 4ی دیكه‌ش برینداربوون.
برایێکی کەسە مردوەکە کە براکەیان بە پێ بۆ ئاگرکوژاندنەوە چوبووه شوێنی ئاگرەکە و له ناكاو ئاگرەکە چورده‌وری ده‌گرێت و لەناویدا دەمێنێت، تا بەتەواوی لاشەکەی دەسوتێت و گیانی لەدەست دەدات.
جگە لەمە دەڕاسەیێك و تراکتورێکی جوتیارانیش لەنێو ئاگرەکەدا دەسوتێن.
لەسەر ھوکاری ئاگر کەوتنەکە، کەسێکی گوندی عومەر قامچی بە کوردستان٢٤ی راگەیاند، ھوکاری ئاگر کەوتنەکە بەدەست بووە و ئەوان گومانیان لە عەرەبی دەڤەرەکەیان ھەیە.
، كاتێك چووینه شوێنی رووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و چۆنیه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی قوربانیان به‌ده‌ست بهێنین، هه‌رچه‌نده خانه‌واده‌ی قوربانییه گیانلهدهستداوهكه به رێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه، به‌ڵام 2 کەسی سەر بە حەشدی شەعبی هاتوونه‌ته لایان و بە قسەی ناشیرین و هه‌ڕه‌شه‌كردن له گونده‌كه‌یان وه‌ده‌رناون.
، هه‌رچه‌نده ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسلیشیان پێبووه و نیشانی ئه‌و چه‌كدارانه داوه، به‌ڵام قسەیان ئەوە بووه، کە ئه‌وان سه‌ر به کەناڵێکی سیاسی ھەرێمی كوردستانن و دوژمنی ئه‌وانن، بۆیه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بگەرێنەوە ئەو شوێنەی لێیه‌وه هاتوون.
k24-
