مسته‌فا هیجری پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كات

 مسته‌فا هیجری پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كات

مسته‌فا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ په‌یامێكدا، پیرۆزبایی حزبه‌كه‌ی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواست، هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌ناری ئارامیی و ئاشتی و ئاوه‌دانی زیاتر به‌رێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

زۆر بەڕێز/ جەنابی کاك مەسروور بارزانی

سڵاوێکی دۆستانە،

لە لایەن خۆم و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، پیرۆزبایی گەرمتان پێشکەش دەکەم، بە بۆنەی هەڵبژاردنتان لە په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان وەك سەرۆك وەزیرانی ئەو هەرێمە.

بێگومان لەم قۆناغەدا کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ زۆر کێشە و کەموکوڕیی ناوخۆیی و دەرەکی بەرەوڕوویە و چاوەڕوانیی خەڵکیش لە کابینەی نوێی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی بەڕێزتان لە ئاستێکی بەرزدایە، بەرپرسیاریەتییەکی زۆر گەورەتان کەوتووەتە سەرشان.

هیوادارین بە هەستکردن بەو بەرپرسایەتییە و لە هەمان کاتدا، کەڵک وەرگرتنی بەجێ لە هەموو دەرفەتەکان، بەسەر کۆسپەکاندا زاڵ بن و هەرێمی کوردستان بەرەو کەناری ئارامی، ئاشتی و ئاوەدانی راکێشن.

لەگەڵ رێزی دووبارە

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

22ی جۆزەردانی 1398ی هەتاوی

12ی ژووئەنی 2019ی زایینی
k24-
Top