بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی شێخ سه‌لاح شێخ فه‌تاح عه‌واڵانی دەکات

بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی شێخ سه‌لاح شێخ فه‌تاح عه‌واڵانی دەکات
به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ سه‌لاح شێخ فه‌تاح عه‌واڵانی

به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلوولی مه‌زن و که‌سایه‌تی دیاری کۆمه‌ڵایه‌تی(شێخ سه‌لاح شێخ فه‌تاح عه‌واڵانی)یمان پێگه‌یشت.

هاوخه‌میمان بۆ خانه‌واده‌ کوردپه‌روه‌ر و به‌ڕێزه‌که‌تان راده‌گه‌یه‌نین، سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و خزمانی عه‌واڵان و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین.

له‌ خودای مه‌زن داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.



انالله‌ وانا الیه‌ راجعون
kdp-
Top