ئاگرێكی گەورە لە زەویە كشتوكاڵیەكانی خانەقین كەوتەوە
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە خانەقین ئاشكرای كرد ئاگرێكی گەورە لە بەروبوومی كشتوكاڵی گوندی عەشیرەتی سوورمیری دەوروبەری خانەقین كەوتووەتەوە، تا ئێستەش هەواڵەكانی كوژاندنەوەی ئاگرەكە بەردەوامە.
پۆلیسی خانەقین دەستی بە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری سوتانەكە كردووە.
لەمبارەوە سەلام عەبدوڵا رۆژنامەنووسی كوردی خانەقین لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی خەمباری دەربڕیوە و ئاماژەی داوە كە ئەمە مافی خەڵكی هەژارە بە ئارەزووی خۆیان دەیسووتێنن و دەیدزن. بە ناڕاستەوخۆش پەنجەی تۆمەتی بۆ عەرەب درێژ كردووە.
جێی باسە ئەمساڵ چەندین زەوی كشتوكاڵی كورد لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە دەست عەرەبەوە سووتێندراوە.
باسنيوز
