بهلجیكا پاڵپشتی مهسرور بارزانی و كابینهكهی دهكات
هێندریك ڤان دی ڤێلدێ، باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق لە تویتێکیدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی: "بەلجیکا هاوبەشێکی راستەقینەی کارەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دەبێت".
باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەلجیکا پشتیوان و هاوکاری هەولێر دەبێت.
هەروەها ڤان دی ڤێڵدی لە تویتەکەیدا هیوای سەرکەوتنیشی بۆ مەسرور بارزانی و کابینەکەی خواستووە.
باسنيوز
