فڕۆكەكانی توركیا رێگه‌ی ئامێدی و دهۆكیان بۆردوومان كرد
كەناڵی (كوردستان24) بڵاوی كردەوە كە فڕۆكه‌كانی توركیا بهنزینخانهیهكیان له نزیك ئامێدی كردووه‌ته ئامانج، بۆڕی سه‌ره‌كیی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئامێدی زیانی به‌ركه‌وتووه.
ئەگەرچی بۆردوومانەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە، بەڵام لە دوورایی نزیكەی یەک کیلۆمەتری ناوەندی شاری ئامێدی بووە و بەم هۆیەوە ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆری لەنێو خەڵكدا بڵاوكردووەتەوە.
باسنيوز
