حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەیەکی سعودیە
عەقید تورکی ئەلمالکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی رایگەیاندووە، کاتژمێر 2:21 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 12-6-2019، مووشەکێکی حوسییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها لە باشووری سعودیە، کەوتووەتە خوارەوە.
مووشەکەکە کەوتووەتە ناو هۆڵێکی پێشوازیی میوانان و هەروەک عەقید تورکی ئەلمالکی رایگەیاندووە، بەهۆیەوە 26 کەس بریندار بوون، سێیان ژن بوون و دوو برینداریش منداڵن..
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان، کە شیعەمەزهەبن، پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.
باسنيوز
