هه‌ولێر.. له سه‌ر پێكدادانێكی ئۆتۆمبێل هاووڵاتییه‌ك كوژرا
په‌یوه‌ست به ده‌ستبه‌كاربوونی نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریی فراوانی به‌رپرسانی باڵای عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانی و به‌رپرسانی حیزبه‌كانی كوردستان، مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌شداریی به‌رپرسانی باڵای كوردستانی و عێراقی و ئیقلیمی و جیهانی له ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، دداننانه به شه‌رعییه‌ت و به‌هێزیی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، كه قورساییه‌كی زۆر نایاب بوو، ده‌شكرێت هه‌نگاوی زیاتر بنرێت بۆ بهرەوپێشبردنی ته‌واوی قه‌زییه‌ی كورد".
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی گوتیشی: "كاك نێچیرڤان بارزانی ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر پێگه‌ی به‌هێزی كوردستان بكات له ته‌واوی سیكته‌ره‌كانی حوكمڕانی كه ئێمه له ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمدا بینیمان، ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك ئیش بكات كه بۆ ساحه‌ی سیاسیی كوردستان تازه بن و پێویسته هاوكاره‌كانیشی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هاوكاری جدی بن".
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له وتاری ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: "ته‌واوی ئه‌زموونی خۆی به‌كار ده‌هێنێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پێگه‌ی دیپلۆماسیی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمی و عێراق و جیهان."
سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی ده‌ڵێ: "سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌ت به هاوكاریی یه‌كتری ده‌توانن دیپلۆماسییه‌تی كوردستان بخه‌نه بەرچاو. فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم جارێكی تر به ههیكهلییهتێكی نوێ دابڕێژرێنه‌وه، كه ئێمه بینیمان به‌ڕاستی ڕێوڕەسمی پڕۆتۆكۆلی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، له عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش كه‌موێنه بوو، به‌و ئاسته و له‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌شداریی تێدا بكه‌ن".
دڵشاد نامیق، شاره‌زای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان باڵاترین لووتكه‌ی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانه، به‌رپرسه له پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كان و ڕێکخستنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیا و، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی پته‌و و زیاتری هه‌رێمی كوردستان‌مان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و عێراق به‌رچاو بكه‌وێت، به حوكمی پێگه‌ی دیپلۆماسیی به‌هێزی نێچیرڤان بارزانی."
ڕۆژی 28-6-2019 په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگدانی ئاشكرا نێچیرڤان بارزانیی هه‌ڵبژارد بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئاستی باڵا حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و بروسكه‌ی پیرۆزبایی‌یان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان كرد.
دڵشاد نامیق گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی به‌هێز بووه‌ته‌وه له عێراقدا، پێوه‌ندیی باش ورده ورده له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند دێتەوە كایه، سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌كو چاو‌دێر له یاسا و هه‌ماهه‌نگی كار له ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت و كار بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه پێوه‌ندیی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی بڕیار له عێراق باشه، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق".
ئه‌و شاره‌زایەی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: "نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕۆڵی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئێران و عه‌ره‌بی و توركیا، به‌رژه‌وه‌ندیی ههرێمهكهمانی مه‌به‌سته و سیاسه‌تی هاوسه‌نگ له نێوانیاندا پێڕه‌و ده‌كات، كه بینیمان نوێنه‌ری ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه، كه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ناكۆكن، به‌ڵام نوێنه‌ریان له ته‌نیشت یه‌كدا بوو له ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم".
وڵاتانی ئیقلیمی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وڵاتانی جیهان له ڕێگه‌ی بروسكه‌ی پیرۆزبایی و پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییەوە خۆشحاڵیی خۆیان گه‌یاندووه‌ته نێچیرڤان بارزانی به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕەسمی سوێندخواردنیشیدا وه‌ك سه‌رۆك، نوێنه‌ری زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیا به‌شدار بوون.
k24-
