سبەی مەڕسوومی سەرۆکایەتیی ھەرێم بۆ سەرۆکی حکوومەت دەردەچێت
خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ کاندیدی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرا و دوواتر پەرلەمان ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی کرد، بۆ ئەوەی مەڕسوومی سەرۆکایەتیی ھەرێمی پێ دەربچێت و ھیچ بەربەستێک لە پێشی نییە و سبەی سەرۆکی ھەرێم مەڕسوومی بۆ دەردەکات."
خەدیجە عومەر گوتیشی: "بەھۆی ئەوەی ڕێککەوتن لە نێوان لایەنەکاندا ھەیە سەرۆکی حکوومەت دەتوانێ کەمتر لە مانگێک کابینەی نوێ پێک بێنێت، چونکە زۆر دووا کەوتووە و ناکرێت لەمە زیاتر دووا بکەوێت."
kdp-
