حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ ئەو هاووڵاتییانە بڵاو کردەوە کە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ دەرچووە.

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا، تێیدا ئسەرجەم ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ 2019 دەرچووەو، لەبەر هەر هۆکارێک پاسەپۆرتەکانیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگاکانیان نەکردووە، بە زووترین کات بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە بکەن.

ڕوونیشکراوەتەوە، دوایین وادە بۆ رادەستکردنی پاسەپۆرتەکان رۆژی 16/6/2019ـەیە، هەر کەسێک لەو وادەیە دوابکەوێت مافی سەفەرکردن لەدەست دەدات و خۆی بەرپرسیارە.










باسنيوز
Top