هادی عامری پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

هادی عامری پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست

عامری هیوای خواست پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ببێته‌ هۆكاری سه‌قامگیری و پێشڤه‌چوونی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش، دووپاتیشی لەسەر بەردەوامی هاوئاهەنگی و هاوكاری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كردەوە.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پیرۆزباییه‌كه‌ی عامری كرد و جه‌ختی له‌ هاوكاری و هاوئاهەنگی زیاتری نێوان هه‌رێمی کوردستان و بەغدا كردەوە، لەگەڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ.











باسنيوز
Top