سەرۆک بارزانی: پاڵپشتیی مەسرور بارزانی دەکەم بۆ گەیاندنی هەرێم بە داهاتوویەکی گەشتر
کەمێک لەمەوبەر (سێشەممە ١١ی ٦ی ٢٠١٩)، سەرۆک بارزانی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، خۆشحاڵیی خۆی بە ناوزەدکردنی مەسرور بارزانی بە سەرۆکی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانەوە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هاوکات سەرۆک بارزانی ڕای گەیاندووە: ”پاڵپشتی دەکەم بۆ گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە پێشکەوتنی زیاتر و داهاتوویەکی گەشتر“.
باسنيوز
