ڤالا فەرید: نووسراوی ناوزەدکردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێم بەرز کرایەوە
پاش ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ٦ی ٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستاندا، مەسرور بارزانی بە دەنگی ٨٧ پەرلەمانتار لە کۆی ٩٧ پەرلەمانتار بۆ سەرۆکایەتیکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوزەد کرا. کەمێک لەمەوبەر، ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ (کوردستان ٢٤) ئاشکرای کرد کە نووسراوی ناوزەدکردنی مەسرور بارزانی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاسپێرێت.
باسنيوز
