وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا راگرتنی راهێنانی بە فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف 35 راگەیاند.
پێنتاگۆن جارێکی دیکە تورکیا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: "راهێنان کردن بە فڕۆکەوانە تورکەکان دەستپێناکاتەوە تا ئەوکاتەی تورکیا لە کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس 400ی رووسی پەشیمان دەبێتەوە".
ئەمەریکا، مۆڵەتی تا 31ی تەمموزی بە تورکیا داوە، بۆ دەستەبەرداربوونی لە کڕینی سیستمە مووشەکییەکەی رووسیا، ئەگەرنا سزایی دارایی بەسەردا دەسەپێنێت.
K24 –
