پەیامى پیرۆزبایى سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى سوێندخواردن و دەستبەکاربوونى سەرۆکى هەرێمى کوردستان
براى بەڕێزمان جەنابى کاک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان
سڵاویکى برایانەى گەرم ...
هەڵبژاردنی جەنابتان لەلایەن پەرلەمانى کوردستان و سوێندخواردن و دەستبەکاربوونتان وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان مایەى خۆشحاڵیمانە، بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتى و تهواوی ئهندام و لایهنگرانی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەگەرمى پیرۆزبایتان لێدهكهین و هیواى سەرکەوتنان بۆ دەخوازین.
ئومێدمان زۆرە کەوا کەسایەتى جەنابتان لەو پێگەیەدا وەک هەمیشە ببێتە فاکتەرێک بۆ زیاتر پێشڤەچوونى باشوورى کوردستان لە رووى سیاسى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى و دامەزراوەییەوە، لەهەمان کاتدا چاومان لەوەیە کەوا بتوانن دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بکەن بە ماڵى هەموو کوردستانیان و دەرگاتان کراوە بێت بۆ گوێگرتن و راوێژکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى و شارەزایان بۆ چۆنیەتى چارەسەرکردنى ئەو کیشە و گرفتانەى کە دێنە پێشەوە و کاریگەریان بۆ سەر پرۆسەى سیاسى کوردستان دەبێت، لەم پێناوەدا بۆ سهرخستنی كارهكانتان و بۆ بهدیهێنانی مافهكانی گهلێ كوردستان، ئێمه له یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK پشتیوانى جەنابتانین و ئەوەى لە تواناماندا بێت هاوکارتان دەبین.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا.
براتان
غەفوور مەخمووری
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
10 / 6 / 2019 هەولێر – کوردستان
