مەسروور بارزانی: وەک هەمیشە لە پاڵپشت و هاوکاریکردنی نێچیرڤان بارزانی بەردەوام دەبین

مەسروور بارزانی: وەک هەمیشە لە پاڵپشت و هاوکاریکردنی نێچیرڤان بارزانی بەردەوام دەبین
مەسروور بارزانی، بە بۆنەی دەست بەکاربوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و پاڵپشتی و هاوکاریی خۆی ڕاگەیاند.

کەمێک لەمەوبەر، لە پەیامێکدا، مەسروور بارزانی، ڕای گەیاند: ”بەبۆنەی دەست بەکاربوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە برای بەڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەم“.

هاوکات هیوای خواستووە کە ”ئەرکە پیرۆزە“کەی بە باشترین شێوە بەڕێوە ببات و ”لەژێر ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانیدا پێکەوە کوردستانێکی بەھێز بونیاد بنێین و لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان، تواناکانمان یەکبخەین و بەرەوپێشەوە ھەنگاو بنێین“.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:


‎بەبۆنەی سوێند خواردنی بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

‎مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

‎بەبۆنەی دەست بەکاربوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لەبرای بەڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەم و ئومێد دەخوازم ئەم ئەرکە پیرۆزە بەباشترین شێوە بەڕێوەبەرێت و لە ژێر ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی بتوانین پێکەوە کوردستانێکی بەھێز بنیات بنێین و لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان، تواناکانمان یەکبخەین و بەرەوپێشەوە ھەنگاو بنێین.

‎ھیوام سەرکەوتنتانە و وەک ھەمیشە لە پاڵپشتی و ھاوکاری بەردەوام دەبین.

‎مەسرور بارزانی
١٠/٦/٢٠١٩









باسنيوز
Top