لە قوشتەپە ئاگر لە زەوی جووتیاران کەوتەوە

لە قوشتەپە ئاگر لە زەوی جووتیاران کەوتەوە
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە دەغلودانی جووتیاران لە نێوان گوندی سێبیران و ناحیەی قوشتەپە کەوتەوە.

عەمید شوان عەبدولقادر، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە دەغلودانی جووتیاران لە نێوان گوندی سێبیران و ناحیەی قوشتەپە کەوتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش داغلودان و پوش و پەڵاش سووتاون".

گوتیشی: "ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام دواتر دووبارە ئاگرەکە سەری هەلداوەتەوە و چوار ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانیش خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.









باسنيوز
Top