عادل عەبدولمەھدی دێتە ھەولێر

عادل عەبدولمەھدی دێتە ھەولێر
بڕیارە لەم ھەفتەیەدا عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پیرۆزباییکردن لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بێتە ھەولێر و لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کۆ ببێتەوە.



بەپێی زانیارییەکان، رۆژی ١٣ یان ١٤ی ئەم مانگە، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ھەولێر دەکات، سەردانەکەی بۆ پیرۆزبایکردنە لە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان.

بڕیارە لەو سەردانەیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لە بارەی پەیوەندییەکانی ھەردوولا گتوگۆ بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ٦ی ٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی سوێندی یاسایی خوارد و وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەست بەکار بوو، چاوەڕوانیش دەکرێت سبەی سێشەممە، مەسروور بارزانی بۆ سەرۆکایەتیکردنی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان ناوزەد بکرێت.











باسنیوز
Top